پێشوازی لە لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەرانی هێرشی سەر کۆرمۆر
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگهیاند، سهركۆنهی هێرشەکەیسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن و پێشوازی لە لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەران و دادگایی کردنیان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق له بهیاننامهیهكی كورتدا، باسی لهوهكردوه: "سهركۆنهی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەین کە کارەبا بۆ هەرێمی کوردستان دابین دەکات، سەرخۆشیمان بۆ خانەوادەی کوژراوان و هیوای هەرچی زوو چابوونەوەش بۆ بریندارەکان".
نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژهی بهوهشكردووه، "پێشوازی لە لێکۆڵینەوە دەکەین بۆ دەستنیشانکردنی ئەنجامدەران و دادگاییکردنیان".
شایانی باسە شهوی ڕابردوو کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم لە رێگەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی نەناسراوەوە بۆردوومانکراو بههۆیهوه چوار کرێکاری یەمەنی گیانیان لەدەستداوە.
بۆچوونی بەکارهێنەران