وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرکۆنەی هێرشی سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان دەکات
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماتی‌و میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا له‌باره‌ی هێرشه‌که‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر کێڵگه‌ی غازی کۆرمۆر، ڕایگه‌یاند: "ئەمریکا بە توندی سه‌رکۆنه‌ی هێرشی سەر ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکات، هێرشی لەو جۆرە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراقه، هانی دەسەڵاتداران دەدەین لێکۆڵینەوە بکەن و هێرشەکەرەکان ڕوبەڕوی یاسا و دادگا بکەنەوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان بەردەوام دەبێت لە کاری هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عێراق و هەرێمی کوردستان.
شایانی باسە کاتژمێر ۰۶:۴۵ی خوله‌کی ئێوارەی ڕۆژی هه‌ینی له رێگه‌ی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه هێرشکرایه سه‌ر کێڵگەی گازی کۆرمۆر و به‌هۆیه‌وه چوار کرێکاری یەمەنی گیانیان لەدەستدا، تائێستاش هیچ گرووپێک به‌رپرسیارێتی هێرشه‌که‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
بۆچوونی بەکارهێنەران