پته‌وکردنى په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر و به‌غدا پشتگيريى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌کانى عێراقی پێویستە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنەراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێواره‌ى ڕۆژی شه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شياع سوودانى، سه‌رۆک وه‌زيرانى عێراقى فيدراڵ کۆ بووه‌وه و گفتوگۆیان لەبارەی باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و گوزەرانی هاوڵاتیان کرد.
لە کۆبوونەوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى بنياتنه‌رى تايبه‌ت به پرسه هاوبه‌شه‌کانى نێوان حکوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌رێمى کوردستان کرده‌وه، هه‌روه‌ها تيشکيان خسته سه‌ر دوا پێشهاته سياسييه‌کانى وڵات و داکۆکييان له گرنگيى به‌رده‌واميى پشتگيرى له هه‌وڵه‌کانى حکوومه‌ت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه، هه‌روه‌ها پته‌وکردنى په‌يوه‌ندييه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا کرده‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پشتگيريى هه‌موو لايه‌نه سياسييه‌کانى عێراقيان به پێويست زانى.
محەمەد شیاع سوودانی سه‌رۆک وه‌زيرانی عێراق وتی: "سه‌ردانه‌کانى نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا بووە بە ئامرازی چاره‌سه‌رکردنى هه‌موو پرسه هاوبه‌شه‌کان."
له به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، پێزانينى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌کانى سه‌رۆک وه‌زيرانی عێراق دەربڕی و پێداگريی له‌سه‌ر گفتوگۆى نێوان هه‌موو لايه‌نه‌کان به مه‌به‌ستى سهقامگيريى سياسيى وڵات، دووپات کرده‌وه.
بۆچوونی بەکارهێنەران