ئارامی هەرێمی کوردستان گرێدراوە بە ئارامی هەموو ناوچەکانی عێراقەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نهتهوهييى عێراق كۆبوه‌وه و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.
لە کۆبونەوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له بوارى ئه‌منيدا و بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان كرده‌وه و هاوڕا بون له‌سه‌ر پێويستيى هاريكاريى هه‌مو لايه‌نه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينى ئاڕاستەی بۆ ئه‌رک و ڕۆڵى ڕاوێژكارى ئاساييشى نه‌ته‌وه‌يى و تيمه‌كه‌ى کرد لە هه‌ماهه‌نگى و هاوكارييان له‌گه‌ڵ لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و خزمه‌ته‌ى له بوارى ئه‌منى و پاراستنى سهقامگيريدا ئەنجامی دەدەن.
لە بەرامبەردا قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، ئارامى و ئاسايش و سهقامگيريى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق پێكه‌وه گرێدراوه، هەروەها ستايشى ڕۆڵى نيشتمانيیانهى نێچيرڤان بارزانى كرد له لێكنزيككردنهوهى لايه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.
بۆچوونی بەکارهێنەران