شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-02-26 09:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گفتوگۆی ئه‌رێنیمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه‌

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان له‌ گفتوگۆدان بۆ ئه‌و پرسه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زوویی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ رێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه‌ ده‌ست پێبكاته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی پانێلێكدا له‌ كۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تیی دیالۆگ له‌ به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌ هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان كردووه‌ و ده‌ڵێت، “له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكان به‌رده‌وامین له‌ گفتوگۆكردن بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ گرێبه‌سته‌كان، كۆمپانیاكان تێگه‌یشتنی ئه‌رێنییان هه‌یه‌".

وه‌زیری نه‌وت ئه‌وه‌یش ده‌خاته ‌ڕوو، كۆمپانیاكان تێگه‌یشتنی باشیان بۆ ئه‌و پرسه‌ هه‌یه‌، حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، ده‌ڵێت، "په‌نا به‌خوا ئه‌نجامی باشی ده‌بێت".

وه‌زیری نه‌وت دووپاتی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ گفتوگۆكانیش له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن بۆ دووباره‌ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان له ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیاوه‌، چونكه‌ عێراق ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ته‌نیا له‌ رێگای كه‌نداوه‌وه‌‌ نه‌بێت و سه‌رچاوه‌ی هه‌ناده‌ركردنی دیكه‌ بدۆزێته‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە