۱۶چەکداری داعش لە حەسەکە دەستگیر کران
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هەسەدە ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا ۱۶ چەکداری سەر بە شانەکانی داعشیان لە پارێزگای حەسەکە دەستگیرکردووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لە ۲۲ی ئەم مانگەدا ئەنجامدراوە.
لەمبارەوە فەرهاد شامی وتەبێژی هەسەدە بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە لە شاری حەسەکە و گوندەکانی دەوروبەری ئەنجامدراوە.
شامی گوتیشی: "لە ئەنجامدا ۱۶ چەکداری داعش و چەند لایەنگرێکی داعشیان دەستگیرکردووە، لەنێویاندا ۲ چەکداری مەترسیدار هەبوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم شانانە لە هێرشەکانیاندا چەکی بێدەنگیان بەکارهێناوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران