پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەسەرووی دراوسێیەتیەوەیە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لەسەرووی دراوسێیەتیەوەیە و هەوڵ دەدرێت کە لێکتێنەگەیشتنە سیاسییەکان لەڕێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەمەبەستی دەربڕینی پرسە و هاوخەمی رۆژی دووشهممه ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی کونسوڵگەری گشتی كۆمارى ئيسلامی ئێرانی له ههولێر کرد و لەلایەن نەسڕوڵڵا ڕەشنوودی، کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لێکرا.
لەدیدارێکدا، سەفین دزەیی سەرکۆنەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کرد کە ڕۆژى ٣ی کانوونی دووەم له شارى كرمان له ئێران ئەنجامدرا.
دزەیی هاوخەمی و سهرهخۆشى لە کونسوڵی گشتی و گەل و حکوومەتی ئێران كرد و لە پەڕاوی یاداشتەکان پرسەنامەی تۆمارکرد.
#ئێران
#کوردپرێس
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#داعش
#سەفین دزەیی
#نەسرۆڵڵا ڕەشنوودی
#هێرشی تیرۆریستی
#کرمان
#کونسوڵی گشتیی ئێران
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران