عەلی قەرەداغی بە سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان هەڵبژێردرا
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- عەلی قەرەداغی کە پێشتر ئەمینداری گشتیی یهکێتیی جیهانیی زانایانى موسڵمان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی بوو، بە سەرۆکی یهکێتیەکە هەڵبژێردرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە، ۸ـی کانوونی دووەمی ۲۰۲۴، لە شەشەمین کۆنگرەکەیان، کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو، دکتۆر عەلی قەرەداغی دەنگی ۹۱٪ـی بەشداربووانی کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانی بەدەستهێنا و بە سەرۆکی یەکێتییەکە هەڵبژێردرا.
عەلی قەرەداغی، زانای کوردی ئایینی ئیسلام له ساڵى ۲۰۰۴ لهگهڵ کۆمهڵێک زاناى جیهانى، یهکێتى جیهانیی زانایانى موسڵمانیان دامهزراند، لە ساڵی ۲۰۱۱ـەوە ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانیی زانایانی ئایینی ئیسلام بووە؛ یوسف قەرزاوی، زانای ئیسلامیی میسری سەرۆکی یەکێتییەکە بوو، بەڵام لە مانگی ئەیلوولی ۲۰۲۲ کۆچی دوایی کرد و لەدوای ئەو، هیچ سەرۆکێک بۆ یەکێتییەکە هەڵنەبژێردرابوو.
بۆچوونی بەکارهێنەران