بە درۆن هێرش کرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ سێشەممە ۲ی ۱ی ۲۰۲۴ بە درۆن هێرش کرایەوە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر و یەگوێرەی هەواڵەکان درۆنەکە لە رێگەی سیستەمی دژەمووشەکی تێکشکێندراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ رایگەیاند: "درۆنەکە بۆمبڕێژکراو بووە. لە لایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێکشکێندرا و خرایە خوارەوە."
هێرشی گرووپە چەکدارەکان لەدوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە دژی بنکەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق، سووریا، هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا دەستیپێکردووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران