شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2024-01-02 08:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزی پێشمەرگە مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست ‌و گونجاوی دەبێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ڕاگه‌یه‌نراوێک ‌و ڕۆژێک دواى هێرشه‌ درۆنیه‌که‌ى سه‌ر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌پیرمام هاته‌ده‌نگ‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ڕاگه‌یه‌نراوێک دواى هێرشه‌ درۆنیه‌که‌ى سه‌ر هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌ له‌پیرمام هاته‌ده‌نگ‌ و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "بەتوندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین که‌ لەلایه‌ن گرووپە لە یاسا دەرچووەکان ئەنجام درا، سەقامگیریی، ئارامی ‌و ئاسایشی هەرێمی کوردستان، زامنی ئارامی ‌و سەقامگیری عێراق‌ و ناوچەکەشە".

وه‌زاره‌ته‌که‌ ده‌ڵێت: "داواى له‌ حکوومەتی عێراق ‌و تەواوی دۆستانمان لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی ده‌که‌ین کە هاوکارو پاڵپشتمان بن بۆ ڕاگرتنی ئەو پەلامارە نابەرپرسانە کە دەبێتە هۆی ئاشوبی زیاتر بۆ هەرێم ‌و عێراق ‌و ناوچەکە بەگشتی ‌و داواش دەکەین کە هەرچی زووە بکەرانی ئەوکارە تیرۆریستیانە بدۆزرێنەوە و بەسزای یاسایی خۆیان بگەیه‌نرێن".

له ‌کۆتایی ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌دا هۆشداری ده‌دات ‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وەک هەمیشە بۆ پاراستنی خاک ‌و میللەتەکەمان، مافی بەرپەرچدانەوەی پێویست ‌و گونجاوی دەبێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە