شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-27 09:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادگای فیدراڵی سکاڵای ژماره‌یه‌ک فه‌رمانبه‌ری‌ لەبارەی ‌ڕاگرتنی‌ پلەبەرزکردنەوە دواخست

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا دادبینی‌ ئه‌و سکاڵایه‌ بۆ مانگی داهاتوو دوابخات کە له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ دژی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوه‌ تۆمار کراوه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، دادگاکە بۆ تاوتوێ کردنی سکاڵای ۹ مامۆستا و فەرمانبەری هەرێمی کوردستان، کە لەدژی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تۆمارکرابوو، کۆبووەوە. بەڵام دۆسیەکەی بۆ ۲۴-۱۲-۲۰۲۳ دواخست.

ئاوات ئازاد، یەکێک لەو کەسانەی سکاڵاکەی تۆمارکردووە رایگەیاند، "ئەمڕۆ پارێزەران و سکاڵاکاران لەدادگاکە ئامادەبون و بەرگریان لەدۆسیەکە کرد، لەبەرامبەردا پارێزەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئامادەبون، دادگا لەکۆتاییدا بڕیاریدا دانیشتنەکە بۆ مانگی داهاتو دوابخات بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتر بدات بەپارێزەران."

فەرمانبەران لەسکاڵاکەدا داوا دەکەن، حکومەتی ھەرێم ناچار بکرێت بەجێبەجێکردنی یاسای ھەموارکراوی موچەی فەرمانبەرانی فیدراڵی‌و کەرتی گشتی ژمارە ۲۲ی ساڵی ۲۰۰۸، ھەروەھا دەستپێکردنەوەی پلە بەرزرکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە