شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-27 08:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دژه‌ تیرۆری کوردستان: هێرش نه‌کراوه‌ته‌سه‌ر بنکه‌ی سه‌ربازیی هه‌ریر

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژه‌ تیرۆری کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ده‌نگه‌ی بیستراوه‌ رێکارێکی تایبه‌ت بووه‌ و هێرش نەکراوەتە سەر بنکەی هەریر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژه‌ تیرۆری کوردستان له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی‌کرده‌وه‌، شه‌وی رابردوو ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ بنکه‌ی سه‌ربازیی هه‌ریر بیسترا، هه‌موو لایه‌ک دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ هیچ هێرشێک ڕووی نه‌داوه‌.

سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگه‌ی له‌لای به‌شێک له‌ هاوڵاتیانی هه‌ولێر هه‌ستیپێکرا، دژه‌ تیرۆر ئاماژه‌ی به‌وه ‌کردوه‌، ئه‌و ده‌نگه‌ی بیستراوه‌ ڕێکارێکی تایبه‌ت بووه‌ و جێی مه‌ترسی نییه‌.

شایانی باسە شه‌وی رابردوو ده‌نگێکی گه‌وره‌ له‌ نزیک  فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازیی هه‌ریر بیسترا، فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانیش به‌ ئاسمانی شاره‌که‌ و به‌تایبه‌ت فڕۆکه‌خانه‌که‌دا ده‌سووڕایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە