شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-25 10:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەختیار عەلی براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمین بۆ ساڵی ۲۰۲۳

پوختەی هەواڵ
بەشی فەرهەنگ و هونەر- لیژنەی داوەریی تایبەت بە خەڵاتی «هێڵدا دۆمین»، لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە نووسەر بەختیار عەلی-یان ڕاگەیاند ئەو براوەی خەڵاتی هێڵدا دۆمینە بۆ ساڵی ۲۰۲۳.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاپەڕەی تایبەتی نووسەر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە 'دەبوو ئێمە چاوەڕێ بکەین تا لیژنەی داوەری بە فەرمی هەڵگری خەڵاتەکە ڕادەگەێنن و دەیدەن بە میدیاکان. بەر لە چەند ساتێک لیژنەکە بە فەرمی بەختیار عەلی وەک هەڵگری نوێی خەڵاتی «هێلدا دۆمین» ناساند".

ئەم خەڵاتە بە ناوی خانمی هیلدا دۆمینە، دایکی پەخشانە شیعری ئەڵمانی و یەکێک لە هەرە گەورەترین شاعیرەکانی ئەڵمان لەسەدەی بیستدا، خانمی هیلدا دۆمین یەکەمین براوەی خەڵاتەکەش بوو لە ساڵی ۱۹۹۲ دا.

ئاماژە بەوەش دراوە "ئەم خەڵاتە سێ ساڵ جارێک دەدرێت، زانیاری تەواو لەسەر خەڵاتەکە، لەسەر ئەندامانی لیژنەکە، لەسەر هەڵگرانی خەڵاتەکە و بایەخ و گرنگی ئەم خەڵاتە لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو دەکەینەوە".

دوای خەڵاتی نیلی زاکس ئەمە دووهەمین خەڵاتی گرنگە کە بەختیار عەلی وەری‌دەگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە