شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-11-25 09:42 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دابەش کردنی ڕاستەوخۆی مووچە لەلایەن بەغداوە، قەوارەی هەرێم ناخاتە بەر مەترسی

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەخاتە بەر مەترسی، ململانێی ناڕەوای نێوان لایەنە سیاسییەکانە کە دەبێت کۆتایی پێ بهێنرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە لێدوانێکدا لەبارەی دەربڕینی ڕەزامەندی لەلایەن حکوومەتی عێراق بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش بکات، وتی: "ئێمە پشتیوانی لە هەر هەوڵ و تەقەلایەک دەکەین بۆ ئەوەی فەرمانبەران و خانەنشینان سەری مانگان مووچە ی خۆیان وەربگرن".

ناوبراو هەروەها وتیشی: "ئەوەش لای ئێمە پیرۆزە ئەوەیە مووچە  مانگانە لەکاتی خۆیدا دابەش بکرێت، بۆیە بۆ ئێمە ئەمە بە چ شێوەیەک و کێ دابینی دەکات کێشە نییە، خۆ ئەو پارەیەی عێراق دەیدات، ماڵی باوکی نییە، هی هەرێمی کوردستانە و هی عێراقیشە، گرنگە تەنیا دابەش کردنەکەی بە میکانیزمێک بکرێت کە هەموو سەری مانگێک بگات".

وتەبێژی یەکێتی جەختیشی کردەوە کە دابەش کردنی ڕاستەوخۆی مووچە  لەلایەن عێراقەوە، قەوارەی هەرێم ناخاتە مەترسییەوە و وتیشی: "قەوارەی هەرێم دەکەوێتە مەترسییەوە ئەگەر لایەنە سیاسییەکانی ناو هەرێم تەبا نەبن، ئێمە هەرێمێکین لە سیستمێکی فیدراڵ لە عێراق. ئەوەی قەوارەی هەرێم دەخاتە بەر مەترسی ئەم ململانێ ناڕەوایەی نێوان لایەنە سیاسییەکانە، پێویستە ئەوە کۆتایی بێت".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە