بههۆی هێرشەکانی تورکیاوه ۱۰ چهكداری پهكهكه گیانیان لەدەست دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژهتیرۆری هەرێمی كوردستان، بڵاوی كردهوه كه لە زنجیرەک بۆردوومانی تورکیا بۆ سەر پێگەکەکانی پەکەکە ۱۳ چەکدار کوژران و بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردوو ۲۵/۲۶ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۳، لە زنجیرەیەک بۆردوومانی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا بۆ سەر چەند پێگەیەکی چەکدارانی پەکەکە لە سنووری سیدەکان، ۹ چەکداری پەکەکە کوژران.
ئهوهش خراوهته ڕوو، لە لایەکی دیکەوە هەر شەوی ڕابردوو فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا، چەند پێگەیەکی پەکەکەیان لە سنووری شیلادزێ و دێرەلووک بۆردوومان کرد و بەهۆیەوە چەکدارێک کوژراو و ۳ چەکداری دیکەش بریندار بوون.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران