لە باکووری عێراق بەرپرسێکی باڵای پەکەکە کوژرا
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- میت کوژرانی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای پەکەکەی لە ناوچەی خواکورک لە باکووری عێراق ڕاگەیاند.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی ئانادۆڵۆی تورکیا بڵاوی کردووەتەو ساریە ئاتیلا بە ناوی خوازراوی "ڕۆزارین شەمزینان" لە ساڵی ۲۰۰۷ چووە ناو پەکەکە و لە ئاکادێمایای ئەو گرووپە لە هەفتانین خولی پەروەردەیی بینیبوو.
ئاژانسەکە ڕاشیگەیاند ڕۆزارین شەمزینان بەم دوایانە لە ناوچەی خواکورک ئەرکی کاروباری پارتی کرێکارانی پەکەکەی پێ سپێردرابوو.
دەزگای هەواڵگریی تورکیا ئاشکرای کردووە: میت دوای دەستنیشانکردنی، لە ناوچەی خواکورک کردیە ئامانج و بەوهۆیەوە گیانی لە دەست دا.
بۆچوونی بەکارهێنەران