سەرۆک وەزیرانی عێراق باس لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شنگال دەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان-سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق به پێویستی دەزانێت دۆخێک له شنگال بڕه‌خسێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاواره‌کان بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌کانی خۆیان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتی کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری بۆ بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد و رایگه‌یاند، پێویسته سه‌رجه‌م به‌شه خزمه‌تگوزارییه‌کانی ناو شنگال پاڵپشتی بکرێن.
سوودانی هه‌روه‌ها جه‌ختی کرده‌وه له توندکردنی رێوشوێنه‌کان بۆ رێگری له دزه‌کردن له سنووره‌کان، هاوکات گوتی، ده‌بێت که‌شێک دروست بکرێت تاوه‌کوو خه‌ڵکی شنگال به‌شداری له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شارۆچکه‌که‌یان بکه‌ن.
#کوردپرێس
#حکوومەتی هەرێمی کوردستان
#سەرۆک وەزیرانی عێراق
#حکوومەتی فیدراڵی عێراق
#محەمەد شیاع سوودانی
#شنگال
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران