شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-25 11:04 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

حکوومەتی هەرێمی بەرپرس نییە لە دواکەوتنی مووچە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرس نییە لە دواکەوتن و بڕینی مووچە و پاڵپشتی هەڵوێستی ئەو مامۆستایانەش دەکات کە داوای مافەکانیان دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کاتی کردنەوەی قوتابخانەی ماجیدی لە هەولێر باسی لە کێشەی مووچە و گرفتی دەستپێنەکردنەوەی دەوامی ژمارەیەک لە قوتابخانەکان کرد و ڕایگەیاند: "پاڵپشتی ئەو مامۆستایانە دەکەم کە داوای مافەکانیان دەکەن و دەنگم دەخەمە پاڵ دەنگیان، بەڵام دەبێت ڕووی ڕەخنەکانمان لەو لایە بێت کە هۆکارە بۆ بڕینی مووچە و دواکەوتنی مووچەکان، حکوومەتی هەرێم هۆکار نییە".

بارزانی وتیشی: "حکوومەتی هەرێم زۆر بە پەرۆشە بۆ ئەوەی بە زووترین کات مووچەکانیان بۆ دابین بکات، بەردەوامیش دەبێت بۆ ئەوەی پێکەوە داوای ئەو مافەی مامۆستایان و هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکەین".

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، بەداخەوە لەوانەیە هەندێک لایەن سواری شەپۆلی ناڕەزاییەکە بووبن و یاری بە هەستی مامۆستایان بکەن و هانیان بدەن بۆ ئەوەی بایکۆت بکەن و بەوەش تۆڵەی ئەوانەی مووچەکانیان بڕیون لە قوتابییەکان بکەنەوە.

ناوبراو ڕوونیشی‌کردەوە، پێویستە خۆڕاگریی و کۆڵنەدان یەکەم وانە بێت قوتابی لە مامۆستاوە فێربێت.

داواشی لە لایەنە سیاسییەکان کرد لەگەڵ حکوومەت داوای مافی مامۆستایان و خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەن لەو شوێنانەی مافەکانیان پێشێل کردووەن. وەک ئاماژەیەک بۆ بەغدا.

مەسروور بارزانی وتیشی: "دڵنیاتان دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین هیچ مافێکی هیچ ماۆستایەک بفەوتێ و هەموویان قەرەبوو دەکرێنەوە و هیوادارم مامۆستا بەڕێزەکان بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەکان".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە