شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-25 11:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دابین کردنى مووچە ئیشى حکوومەت نەبێت ئەى ئیشى چییە؟

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى عێراق لە وەڵامی وتەکانی مەسروور بارزانیدا دەڵێت: "نازانن بەو قسەیەى سەرۆکى حکوومەتى کاربەرێکەر بگرین یان پێبکەنن، چوونکە ئەگەر ئەوان ئیشیان دابین کردنى مووچە نییە، ئیشیان چییە؟."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دواى قسەکانى مەسروور بارزانى سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە وتى، حکوومەتەکەیان بەرپرس نییە لە دواکەوتنی مووچەى مامۆستایان و فەرمانبەرانى هەرێم،سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێی لە راگەیەندراوێکدا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوک نووسیویەتى: "ئەگەر ئیشی ئێوە پێدانی مووچە نەبێت، پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری نەبێت، دابین کردنی ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتی نەبێت، پاراستنی سنوورەکان نەبێت، نەهێشتنی گەندەڵی و دزی گشتی ئیشی ئێوە نەبێت، ئەی چی ئیشی ئێوەیە؟ زیندانیکردنی چالاکوان و ڕۆژنامەنووسان؟."

سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ باسی لەوەش کردووە، "تێناگەین ئەم حکوومەتە شکستخواردووە ئیشی چییە؟ یان تەنها خەمی دزینی بژێوی خەڵک و قورس کردنی ژیانی هاوڵاتیانیەتی بە سەپاندنی باج و سەرانە؟."

سروە عەبدولواحید دەشپرسێت، ئایا تەنها کۆکردنەوەى پارە ئیشى ئێوەیە؟

ئەوەشی خستووەتەڕوو، خەڵک ئەمڕۆ بێت یان سبەى لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکات و دەبێت دەسەڵات باجى ئەم تاوانانە بدات.

ئەمەش دوای لێدوانێکی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم هات، کە ئەمڕۆ لە مەراسیمی کردنەوەی قوتابخانەیەکی تایبەتدا لە هەولێر لەبارەی مووچەی مامۆستایانی هەرێمەوە وتی، ئەوان بەرپرس نین لە دواکەوتن و بڕینی مووچەی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە