شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-12 08:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا لە باکووری سووریا خەریکی کۆمەڵکوژییە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەڵێت، ئەو شتەی ئەردۆغان لەبارەی هێرشی ئیسرائیلەوە دەڵێت رێک ئەو شتەیە کە حکوومەتەکەی خۆی ڕۆژانە بەرامبەر بە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە وتی: "وێران‌کردنی ژێرخانی مەدەنی و گرتنەوەی پێداویستییە بنەڕەتییەکان لە غەززە، جەنگ نییە بەڵکوو کۆمەڵکوژییە".

لە وەڵامی وتەکانی ئەردۆغاندا مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ڕایگەیاند: "ئەوەی ئەردۆغان وتی کە "هەر جەنگێک پشت بە بڕینی ئاو و کارەبا و رێگا و وێران‌کردنی ژێرخانی مەدەنی و شوێنەکانی پەرستن و قوتابخانە ببەستێت، ناوی کۆمەڵکوژییە"، رێک ئەو شتەیە کە حکوومەتەکەی ئەردۆغان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا دەیکات."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە