شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-10-12 08:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عێراق ئامادەیە دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکوومەتی عێراق ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەمیانی بەشداری‌کردنی لە پانێڵێکی کۆڕبەندی "هەفتەی وزەی ڕووسیا" کە لە مۆسکۆ بەڕێوەدەچێت، لەبارەی ئەوەی کە ئایا حکوومەتەکەی ئامادەیە بۆ هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکییەوە، وتی: "بەڵێ بە دڵنیاییەوە، حکوومەت ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەرێگەی هێڵی جەیهانەوە."

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: "هەناردەکردنی نەوت بەهۆی بڕیاری دادگای نێودەوڵەتیی نێوبژیوانی پاریسەوە ڕاگیرا؛ هەروەها بەهۆی شوێنەواری هۆکاری بوومەلەرزەوە وەکوو تورکیا بانگەشەی بۆ دەکرد کە پشکنینی تەکنیکی بۆ دەکرێت. بەم دواییانە ئاگادارکردنەوەی دۆستان لە تورکیا هەیە کە هێڵەکە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت."

سوودانی وتیشی: "ئەو هێڵە نەوت لە کەرکووک و هەرێمی کوردستانەوە دەگوازێتەوە. کۆمپانیای نەوتی لە هەرێمی کوردستان هەن و لێکتێگەیشتنمان لەگەڵیان هەیە. لە یاسای بوودجەی ساڵی 2023 دەڵێت، وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بەردەوام دەبێت لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ کۆمپانیاکان و لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و پشتیوان بەخودا بەمنزیکانە دەگەینە لێتێگەیشتن بۆ ئەوەی هەناردکردنەوەی نەوت لەرێگەی ئەو بۆرییەوە دەستپێبکاتەوە. بەدڵنیاییەوە ئەوە لەچوارچێوەی پابەندبوونی عێراق لەنێو ئۆپێک و ئۆپێک پڵەس دەبێت."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە