هیچ گرووپێکی چەکدار لە سەر سنوورەکانی ئێران ناهێڵین
پوختەی هەواڵ
بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە ڕێوڕەسمی نمایشی سەربازیی ۳۱ی خەرماناندا وتی: هەنگاوەکانی عێراق بۆ چەکداماڵین لە گرووپەکانی دژ بە ئێران ئەرێنی بوون و ڕێگە نادەین هیچ گرووپێکی تیرۆریستیی چەکدار لە سەر سنوورەکانی ئێران بمێنێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە نمایشێکی سەربازیدا کە بەبۆنەی ۳۱ی خەرمانان بەڕێوە چوو ڕایگەیاند: لە هاوردەکاری چەکەوە بووین بە بەرهەمهێنەر و هەڵدەستین بە هەناردەکردنی چەک.
ناوبراو وتیشی: چەکداماڵینی پارتەکانی نەیاری ئێران لە عێراق هەنگاوێکی ئەرێنییە کە حکوومەتی عێراق دەستی بۆ بردووە.
ناوبراو جەختی لەوش کردەوە: رێگە بە هیچ گرووپێک نادەین چەک هەڵبگرێت و فیتنە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران بگێڕێت و رێگەیش نادەین لە سنوورەکانماندا بن.
بۆچوونی بەکارهێنەران