هێزەکانی ڕزگاریی عەفری کوژرانی ۱۵ چەکداری سەر بە تورکیایان ڕاگەیاند
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزەکانی ڕزگاریی عفرین لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە چالاکیەکیان لە دژی سەربازانی تورکیا ڕایانگەیاند کە ۱۵ چەکداری سەر بە تورکیایان کوشتووە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە هێرشەکانی سوپای تورکیا لە سەرتاسەری هەرێمەکە بەردەوامە، بەڵام هێزەکانیان چالاکی کاریگەری بەرپەرچدانەوە ئەنجام دەدەن.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: لە گوندی ئێبلێ سەر بە شارۆچکەی بابێ، هێزەکانمان هەڵمەتێکیان بۆ سەر چەکدارەکان ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەم چالاکییەدا ١٥ چەکدار کوژران و ٦ یش بریندار بوون.
دەشڵێن ۳ وێستگە و ۳ ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلێک و کۆگایەکی تەقەمەنی تێکشکێنراون و دەستیش بەسەر ژمارەیەک کەرەستەی سەربازیدا گیراوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران