شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-09-21 08:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەسەدە ئیدانەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت دەکات

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- SDF وێڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت پشتگیری تەواوی خۆیان بۆ هێزی دژەتیرۆری یەکێتی دەردەبڕی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات لە پەیمەکەیدا دەڵێت: "بە دڵتەنگییەکی زۆرەوە، هەواڵی شەهیدبوونی کۆمەڵێک پاڵەوانی هێزەکانی دژە تیرۆر (CTG)  لە ئەنجامی هێرشێک بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەتمان پێگەیشت، ئەم پاڵەوانانە بە خوێنی پاکی خۆیان، ڕێگایەکی بەنرخی خەبات و قوربانیدانیان دامەزراندووە و گەل و نەتەوەکەیان پاراستووە."

هەسەدە هاوخەمیی خۆی بۆ فەرماندە و پێشمەرگەکانی دژە تیرۆر (CTG)  و یەکێتی و بنەماڵەی شەهیدان دەربڕی و پشتگیری خۆیان بۆ هەموو هاوکارییەک دووپات کردەوە و دەشڵێت: "گەلەکەمان هەمیشە شانازی بە پاڵەوان و دامەزراوە سەربازی و ئەمنییە بەهێزەکانیانەوە دەکات، کە دەتوانن بیانپارێزن و چارەنووسی دوژمنەکان جگە لە شکست هیچی تر نابێت".

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە