شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-22 17:55 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەغدا پێشوازیی لە هاوتا تورکەکەی کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری دەرەوەی تورکیا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆ دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بە فڕۆکەیەکی تایبەت بە سەرۆکایەتی شاندێکی وڵاتەکەی گەیشت بەغدا و لەلایەن فوئاد حسێن هاوتا عێراقییەکەیەوە پێشوازیی لێکرا و بەرەو ژوری کۆبوونەوە بەڕێکەوتن.
 

ئەوە یەکەمین سەردانی هاکان فیدانە بۆ عێراق دوای ئەوەی لە 3ی مانگی شەشی ئەمساڵدا کرایە وەزیری دەرەوەی تورکیا، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە بڵاوکراونەتەوە فوئاد حسێن و هاکان فیدان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش ئەنجام دەدەن.


لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، هاکان فیدان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆدەبێتەوە و دواتر سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم لەبارەی چەندین پرس گفتوگۆ دەکەن، دیارترینیان دۆسیەی ئەمنی و ئابوورییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە