شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-08-22 03:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەمەبەستی گفتوگۆ کردن لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم وەزیری نەوتی عێراق لە توركیایە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری نەوتی عێراق بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە لە ئەنقەرەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، باڵیۆزخانەی عێراق لە توركیا لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردۆتەوە، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری وزە  بەسەردانێكی فەرمی دوو رۆژە گەیشتە ئەنقەرە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
 
ئاماژەی بەوەش كردوە، ئامانجی سەردانەكەی حەیان عەبدولغەنی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی پەیوەست بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دوقۆڵییەكان و فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری لە بواری نەوت و گاز و وزەیە، جگە لە گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی بەندەری توركیاوە لە جەیهان.


ئاماژەی بەوەش كرد، وەزیری نەوت لەگەڵ فاتیح دۆنماز وەزیری وزە و سامانە سروشتییەكانی توركیا و ژمارەیەک بەرپرسی توركیا كۆدەبێتەوە، بۆ پشتڕاستكردنەوەی پەرۆشی عێراق بۆ دروستكردنی پردی متمانە و هاوكاری، بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەسەر دەستپێكردنەوەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی سۆمۆوە بە تایبەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە