هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە دەستپێدەکاتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى بۆریى توركیاوه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌ردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و تورکیا ڕاگەیه‌ندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە و به‌گرنگیان زانیوه دوباره ده‌ست به‌هه‌نارده‌ی نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بكرێته‌وه.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ سێشه‌ممه ۲۲‌ی ئابی ۲۰۲۳ی نێوان حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لەگەڵ ئاڵپئارسڵان بایراکتار وەزیری وزە ی تورکیا ده‌كراوه كه كۆبوونه‌وه‌كه له‌میانی سه‌ردانی وه‌زیره عێراقییه‌كه بۆ ئەنكەرە بووه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردولا جەختیان له‌سه‌رئه‌وه كردۆته‌وه کە دوای نۆژەنکردنەوەی بەشێک لەهێڵی بۆڕیی گواستنەوەی نەوت کە بەهۆی بومەلەرزەکەی ۶‌ی شوباتی ۲‌۰۲۳ زیانی بەرکەوتوەو وتویانه، "گرنگە لەزوترینکاتدا دوبارە دەست بەهەناردەی نەوت بکرێت".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران