ڕوونکردنەوەی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی ڕووداوی تەقەکردن لە هەڵەبجەی تازە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە ناحیەی هەڵەبجەی تازەی سەر بە قەزای شارەزوور ڕووداوێكی تەقەكردندا ڕوویدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی لەمبارەوە بە خەندان-ی راگەیاندووە: دوو كەس كە پێشتر كێشەیان لەنێواندا هەبووە، یەكێكیان تەقەی لەبەرامبەرەكەی كردووە و برینداری كردووە.
ناوبراو وتیشی: "لەئێستادا بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كراوە و چارەسەری پێویستی بۆ دەكرێت، هێزە ئەمنیەكانیش لە شوێنی ڕووداوەكە لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ تۆمەتباری سەرەكی دەستپێكردووە".
لەلایەكی دیكەشەوە سەرچاوەیەكی ئاگادار راگەیاندووە ئەو دوو كەسە بەهۆی شەڕی كۆمەڵایەتیەوە لە ناحیەی هەڵەبجەی تازە شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوانیان دروستبووە، یەكێكیان بە دەمانچە تەقەی لەوی دیكە كردووە و برینداری كردووە، پاش ڕووداوەكەش بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتووە.
بۆچوونی بەکارهێنەران