ئەو ئۆتۆمبێلە لە سنووری پێنجوێن کرایە ئامانج هەڵگری بەرپرسێکی باڵای پەکەکە بوو
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆری کوردستان (CT) رایگەیاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی لە سنووری پێنجوێن کردە ئامانج.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان (CT) لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە گوێرەی زانیارییەکانیان ڕۆژی هەینی کاتژمێر ۳:۳۰ خولەکی پاشنیوەڕۆ، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ڕێگەی ملەی نەڵمە لە نزیک ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەی کردە ئامانج.
سەبارەت بە زیانەکانیش، دژە تیرۆری کوردستان ئاشکرایکردوە: "بەهۆی بۆردوومانەکەوە بەرپرسێکی باڵای پەکەکە و چەکدارێکی دیکە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران