شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-30 07:33 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا زیادی کردووە

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا باس لە زیاتر بوونی جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا دەکات لەوان گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی و نمایشی سەربازی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ڕایدەکەیەنێت جووڵە سەربازییەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە هەندێک لە ناوچە کوردسیتانییەکانی سووریا زیادیان کردووە.

ئەم ناوەندە چاودێرییە ڕاشیگەیاندووە: ئەمریکا پاش ماوەیەکی کەم کە کە هەڵمەتەکانی ڕاگرتبوو، دەستی کردۆتەوە بە ناردنەوەی کەرەستە و هێز بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا. ئەمریکا لە ماوەی ۲۴ کاتژمێری ڕابردوودا ۳۰ بارهەڵگر کەرەستەی جەنگی و لۆجێستیکی لە هەرێمی کوردستانەوە گیاندۆتە بنکە سەربازییەکانی خۆی لە ناوچەکانی کوردستانی سووریا.

ئەم ناوەندە ناحکوومیە هەروەها باس لە بەڕێوەبردنی نمایشی سەربازی لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەکات لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەوەش بە ئامانجی ڕێگری کردن لە قاچخ.

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ هەفتەی ڕابردووش لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە هاوپەیمانی نێونەتەوەیی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا ۷ کاروانی سەربازی کە لە ۲۵۰ بارهەڵگری قورس کە هەڵگری کەرەستەی سەربازی و سووتەمەنی بوون لە دەروازەی ئەلوەلیدەوە بردۆتە ناو خاکی سووریا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە