شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
ڤیدیۆ
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-29 06:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەزڵووم کۆبانی باس لە پێشخستنی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری کوردستانی سووریا دەکات

پوختەی هەواڵ
فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سووریای دیموکرات لە یادی 11 ساڵەی شۆڕشی 19ی تەمووز لە کوردستانی سووریادا رایگەیاند: "ئەو شۆڕشە گەلێک دەستکەوتی مەزنی بۆ کورد و گەلانی ناوچەکە بەدەست‌ھێناوە.
پەڕەی ڤیدیۆ لێدەری ڕاستەوخۆ

کۆبانی دەربارەی دۆسیەی چارەسەری سیاسی لە سووریا لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: "تا لە سووریا چارەسەری سیاسی پێش‌نەکەوێت، گەلانی باکوور و رۆژھەڵاتی سووریا بە تەواوی پێکھاتەکانییەوە نەگەنە مافەکانیان، دەست لە تێکۆشان ھەڵناگرین و دەستکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزین".

فەرماندەی گشتیی هەسەدە، لە هەمان پەیامدا راشیگەیاند کە ئەوان سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی زیاتر پێشدەخەن و فراوانتری دەکەن.

ناوبراو وتیشی، لە شۆڕشی 19ی تەمووزدا کوردانی سووریا بوون بە خاوەنی ھێزێکی پاراستنی سەرەکی، کە ئێستا ناوی ھێزەکانی سووریای دیموکراتە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە