شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-24 11:24 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بافڵ تاڵەبانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیان لە پاڵپشتیی هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی حکوومەت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیی کرد لە سەرۆکی یەکێتی و لە دیدارەکەدا جەخت لەسەر گرنگیی تەوافوق بۆ تەواوکردنی پرسە سیاسییەکان کرایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران پێشوازیی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی کرد و لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە بارودۆخی گشتیی عێراق کرد، هەروەها جەختیان لە پاڵپشتی سەرجەم هێزە سیاسییەکان کردەوە بۆ هەنگاوەکانی حکوومەت لە جێبەجێ کردنی بڕیارەکانی بەرنامەکەی و ئەولەویەتەکانی هەمەلایەنەی بۆ هەموو عێراقییەکان.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی تەوافوق بۆ تەواوکردنی پرسە سیاسییەکان کرایەوە، لەوانەش هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەک کە ئەزمونی دیموکراسی و سەقامگیری سیاسی لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات بەرز بکاتەوە.

هاوکات بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتگیری بۆ کارنامەی حکوومەت دووپات‌کردەوە و رایگەیاند: "پابەندبوون بە رێککەوتنە سیاسییەکان و پاراستنی مافی هەموو لایەک لەچوارچێوەی یاسا و دەستور، زامنی پاراستنی سەقامگیری، ئارامی و سەرکەوتنی بەرنامەکانی حکوومەتە".

سەرۆکی یەکێتی داوای‌کرد: "چیتر کێشە سیاسییەکان نەبنە بەربەست بۆ جێبەجێ کردنی کارنامەی حکوومەت و خزمەتکردنی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵات"، لەو چوارچێوەیەشدا جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم کردەوە و وتی: "ئەوە مافی مووچەخۆران و قووتی خەڵکی کوردستانە و پەیوەست نییە بە هیچ حزب و لایەنێکی سیاسییەوە".

شایانی باسە بەیانیی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە بەغدا و یەکەمین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجام دا و بڕیارە ژمارەیەک کۆبوونەوەی دیکە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەنجام بدات.

هەریەکە لە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و سەعدی پیرە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یاوەری بافڵ تاڵەبانی دەکەن لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە