شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-24 12:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرکردەی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور هەبوونی ناکۆکی لەگەڵ هەسەدە ڕەت دەکاتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ئەحمەد خەبیل، سەرکردەی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور کە لە ژێر چەتری هەسەدە شەڕ دەکات، بوونی ناکۆکیی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات رەت کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەماوەی رابردوو، لە سۆشیال میدیا بڵاو کرایەوە، کە ناکۆکی لە نێوان سەرکردەی ئەنجومەنی سەربازیی دێرەزوور ناسراو بە ئەبوخەولە و هێزەکانی سووریا دیموکرات (هەسەدە) هەیە، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناوەرۆکی ناکۆکییەکە بکرێت.

ئەبوخەولە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەسمانی "رۆناهی" ئاماژەی بەوەکرد، جیاوازیی دید و بۆچوونەوەکان لە ڕێگەی سەرکردایەتی گشتی هەسەدە چارەسەر دەکرێت، گوتی: "من ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکراتم، کەواتە چۆن دەتوانم لەگەڵ خۆمدا ناکۆک بم"؟

ئەبوخەولە سەبارەت بە بڵاوەپێکردنی هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور لە چەند ناوچەیەکەدا، گوتی: "بڵاوەپێکردنی هێزی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوور لە دوای زیادبوونەوەی جموجۆڵی شانەکانی داعش لەو ناوچەیەدا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە