شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-24 11:13 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی نیگەرانیی خۆی لە بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کشاندنەوەی مەرسومی تایبەت بە کەنیسەی کلدان نیشان دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پارتی لەگەڵ کاردینال لویس ساکۆ، پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کلدان لە عێراق و جیهان کۆبوەوە و رایگەیاند،  کوردستان وڵاتی خۆتانە و نابێ بیر لە جێهێشتنی بکەنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، مەسعوود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە پاتریارک کاردینال لویس ساکۆ، پاتریارک و سەرۆکی کەنیسەی کلدان لە عێراق و جیهان و کرد، لە دیدارەکەدا کاردینال لویس ساکۆ سوپاسی ئەو پێزانینەی کرد کە لە هەرێمی کوردستان بۆ هێما و کەسایەتییەکانی ئایینە جیاجیاکان هەیە.

ئاماژەی بەوەش کرد، "شانازی بەو ژیانە هاوبەش دەکەین کە بۆ هەمو لایەک لە کوردستاندا هەیە. لە بەشێکی تری وتەکانیدا کاردینال لویس ساکۆ ئاماژەی بە بڕیاری ئەمدوایەی سەرۆککۆماری عێراق  بۆ کشاندنەوەی مەرسومی سەرۆک کۆماریی تایبەت بە کەنیسەی کلداندا، و بە بڕیارێکی نادروست و مەترسیداری لە قەڵەمدا کە پێکهاتەی کریستیانی بریندار کردوە و دژی بنەماکانی پێکەوەژیان و ئاشتەواییە".

لە کۆبوونەوەکەدا بارزانی باسی لەوەکردوە: "کوردستان سەرزەمینی پێکەوەژیان و ئاشتەوایی نێوان هەمو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانە".

ئەوەشی خستەڕوو، "لەشەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا بە شاندێکی پیاوانی ئایینی کریستیانم ڕاگەیاند، کە کوردستان وڵاتی خۆتانە و نابێ بیر لە جێهێشتنی بکەنەوە، یان پێکەوە بە سەربەرزی لەسەر ئەو خاکە دەژیین یانیش پێکەوە دەمرین"، نیگەرانیی خۆی لە بڕیارەکەی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ کشاندنەوەی مەرسومی سەرۆک کۆماریی تایبەت بە کەنیسەی کلدان نیشاندا و هیوای خواست کە پێداچونەوە بە بڕیارەکە بکرێت و ڕاست بکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە