بەیاننامەی سەرۆککۆماری عێراق بۆ ئیدارنە کردنی بێڕێزی کردن بە قورئان
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا بەتوندی ئیدانەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن هاووڵاتییەکەوە لە وڵاتی سوید دەکات و رایدەگەیەنێت: "ئەم هێرش و پێشێلکارییانە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئازادی ڕادەربڕین و بیروباوەڕەوە نییە، بەڵکوو لێدانە لە ئازادی، ئەمانە تاوانن دژی هەموو مرۆڤایەتی، وەک پێشێلکردنی بیر و باوەڕی موسڵمانان کە ڕێز لە پەرتووکە پیرۆزەکانی هەموو ئایینەکان دەگرن و ڕێز لە مافی ئازادی بیر و باوەڕی خەڵکی دەگرن".
سەرۆککۆماری عێراق دەشڵێت: "دەستدرێژیکردنە سەر قورئانی پیرۆز، تاوانێکە کە ئازادی بیرکردنەوە و باوەڕی تێدا پێشێل دەکرێت، ئەم دەستدرێژییە بۆ سەر ئازادی لەو وڵاتانە دەیانخاتە دۆخێکی نەخوازراو کە ئەو دەستدرێژیکردنانەیان تێیدا رووداوە، کە بەتەواوەتی دژی پابەندبوونیانە بە ئازادی بیرکردنەوە و بیروباوەڕو و پێشێلکردنی یاسا و رێساکانە کە ئازادی بیروڕا و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ مسۆگەر دەکەن. نابێت ئازادی تاکەکەس بەکاربهێنرێت بۆ بەشداریکردن لە ڕەفتارێکی ناشیاو کە بیروباوەڕی کەسانی دیکە بە بیانووی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین پێشێل بکات".
سەرۆککۆماری عێراق راشیدەگەیەنێت: "چاوەڕوانی لە ڕۆشنبیر و ئازادیخوازانی جیهانی ئازاد دەکەین کە بە هەڵوێستەکانیان بۆ پارێزگاری کردن لە ئازادی بیرکردنەوە و بیروباوەڕ و ڕێز لە مافی زیاد لە دوو ملیار موسڵمان و جیاوازی و هەمەجۆری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرز ڕابگرن، هەروەها چاوەڕوانی هەڵوێستی جدی و بەرپرسیارانە دەکەین، کەپەرۆشی ڕێزگرتن بن لە بیروڕا و دینداری و پاراستنی مافی پێکەوەژیانی ئازاد و برایەتی لەنێوان مرۆڤەکاندا بەبێ گوێدانە جیاوازییان لە بیر و ڕا و ئایینیاندا".
بۆچوونی بەکارهێنەران