شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-07-01 09:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هیوادارین حکوومەتی سوید بە تووندترین شێوە سزای ئەو کەسە بدات کە قورئانی پیرۆزی سووتاندووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لەبارەی سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە سوێد رایگەیاند، "زۆر بە تووندی سەرکۆنەی دەکەین، ئەمە بە هیچ شێوەیەک خزمەت بە ئاشتیی جیهانی و پێکەوەژیان و شارستانییەکان ناکات."

 بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوێکدا کە مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بڵاوی‌کردووەتەوە، ئاماژە بەوەش کراوە، "هیوادارین حکوومەتی سوێد بە تووندترین شێوە سزای ئەو کەسە بدات کە قورئانی پیرۆزی سووتاندووە."

مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت: "بەداخەوە ساڵانە لە وڵاتانی ئەورووپا رێگە دەدرێت بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز و هەستی کۆمەڵگەی موسڵمانان بریندار دەکەن، ئەوەش دەبێتە هۆی پێکدادانی شارستانییەتەکان و سەرهەڵدانی تووندوتیژی دژی بەرژەوەندییەکانی مرۆڤایەتی بەگشتی."

رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان، پەنابەرێکی عێراقی بەناوى سەلوان مۆمیکا لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵم لە سوێد، کۆپییەکی قورئانی پیرۆزی سووتاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە