شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-05 12:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوسەرۆکانی هەدەپە پۆستەکانیان ڕادەست دەکەن

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- میتحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی پارتی دیموکراتی گەلان رایانگەیاند، لە کۆنگرەی ئەمجارەدا خۆیان بەربژێر ناکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەریەک لە میتحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی هەدەپە لە پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا باسیان لە قۆناخی داهاتووی پارتەکەیان و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن کرد و رایانگەیاند، لە کۆنگرەی ئەمجارەی پارتەکەیاندا، خۆیان بەربژێر ناکەنەوە و پۆستەکە بۆ هەڤاڵانی دیکەیان جێدەهێڵن.


پەروین بوڵدان جەختی کردەوە دوای هەڵبژاردن لەگەڵ رێکخستنەکانی پارتەکەیان کۆبوونەتەوە و گەیشتوونەتە بڕیاری ئەوەی کە هەدەپە کۆنگرە ببەستێت، گوتی: "دەستنیشانی ئەوەمان کرد کە نەمانتوانیوە لە بانگەشەدا سەرکەوتوو بین. نەگەیشتووینەتە دوورەدەستەکان و بازنەکانمان فراوان نەکردووە.

ناوبراو درێژەی دا کەمتەرخەمیمان هەبووە لە راکێشانی چین و توێژە جیاوازەکان. بۆ نموونە نەبوونی ئەرمەنی، ئێزدی و نوینەرانی خاوەن پێداویستیی تایبەت کەموکوڕییە. بە لەبەرچاوگرتنی تەواوی رەخنەکان، شانازی بەوەوە دەکەم کە لەم کۆنگرەیەدا پۆستی هاوسەرۆکایەتی ڕادەستی هەڤاڵێکی دیکەمان بکەم".

هەروەها میتحەت سانجار، هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە باسی لە بڕیارەکەی سەڵاحەدین دەمیرتاش لەبارەی وەستاندنی چالاکییە سیاسییەکان و گوتی، ئەوان بەر لە هەڵبژاردن سەردانی دەمیرتاش و پرۆسەکەیان بە تەواوی بۆ باس کردووە.


ناوبراو  گوتیشی: "دەمیرتاش هەڤاڵیکی زۆر بەهاداری ئێمەیە و هاوڕێبازمانە. ئێمە جگە لە هەوڵی چۆنییەتی بەهێزکردنی پارتەکەمان، هانامان بۆ هیچ فاکتەرێکی دیکە نەبردووە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە