شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-06-06 02:25 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە تورکیا پاش ۱۶ مانگ بۆ یەکەمین جار رێژەی هەڵاوسان بۆ خوار ۴۰٪ دابەزی

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- دەستەی ئاماری تورکیا دەڵێت، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا هەڵاوسانی ساڵانە بۆ ۳۹.۵۹٪ دابەزیوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەستەی ئاماری تورکیا، قەبارەی هەڵاوسانی مانگی ئایاری ۲۰۲۳ـی بڵاو کردەوە و رایگەیاند، لە ئایاری ۲۰۲۳دا بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی ۲۰۲۲، رێژەی هەڵاوسان ۰.۰۴٪ بووە و رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە بۆ ٪۳۹.۵۹ دابەزیوە.

لە ساڵی ۲۰۲۱ ـەوە یەکەمینجارە لە تورکیا رێژەی هەڵاوسانی ساڵانە بۆ خوار ۴۰٪ دابەزێت.

بەگوێرەی داتاکانی دەستەی ئاماری تورکیا، لە مانگی ئایاری ئەمساڵ بەراورد بە هەمان کات لە ۲۰۲۲ زۆرترین بەرزبوونەوەی نرخ لە کەرتی چێشتخانە و هۆتێلەکان بووە بە رێژەی ۶۸.۹۸٪ ، لە بەرامبەردا کەمترین بەرزبوونەوەی نرخ لە کەرتی پۆشاک و پێڵاو تۆمارکراوە کە رێژەکەی ۱۹.۴۹٪ بووە؛ هەروەها هەڵاوسانی ساڵانەی خۆراک بە رێژەی ۵۲.۵۲٪ بووە.

لە گرووپە سەرەکییەکانی خەرجییەکاندا، ئەو گرووپە سەرەکییەی کە کەمترین زیادبوونی لە مانگی ئایاری ۲۰۲۳دا نیشان داوە بەراورد بە مانگی پێشوو، خانووبەرە بووە بە رێژەی ۱۳.۷۹٪، بەکارهێنانی شێوازی 'نرخی سفر' بۆ نرخی گازی سروشتی کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی خەرجییەکانی نیشتەجێبوون هەبووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە