شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-24 06:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

یەکگرتوو نیگەرانیی خۆی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان دەردەبڕێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان نیگەرانیی قووڵی خۆی دەردەبڕێت لەبارەی ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان ڕووی دا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە سەرپەرشتی سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی حزبەکە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری هەولێر ئەنجام دا و گوێرەی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکە: یەکگرتوو نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی لە بارودۆخی سياسى هەرێم و دواخستنی هەڵبژاردنەکان، بەتایبەتی ئەوەی لە پەرلەمان ڕووی دا.

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لەو ڕووەوە ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامی جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە بڕیار و لێکەوتەکانی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی ماوەبەسەرچوو نەبنە مایەی زیاتر ئاڵۆزترکردنی بارودۆخی هەرێم و دواخستنی هەڵبژاردنەکان."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە