شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-23 11:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کاردانەوەی کڵیچدارئۆغڵو بۆ پشتگیریی ئۆغان لە ئەردۆغان

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- کەمال کڵیچدارئۆغڵو، کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەرۆکایەتی تورکیا کاردانەوەی بۆ پشتگیریی سینان ئۆغان لە ڕەجەب تەییب ئەردۆغان نیشاندا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  سینان ئۆغان، کاندید و دۆڕاوی خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا، لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕۆژی دووشەممە، داوای لە لایەنگرانی کرد کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستای تورکیا لە خولی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا هەڵبژێرن.

لای خۆیەوە کەمال کڵیچدارئۆغڵو، کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەرۆکایەتی تورکیا، وەڵامی ڕاگەیاندنی کاندیدی دۆڕاوی سەرۆکایەتی تورکیا، سینان ئۆغان، لە تویتێکدا کە لە تویتەر بڵاوی کردووەتەوە دایەوە و تیایدا ڕایگەیاند: ڕوون بووەتەوە کەوا کێ لە تەنیشت ئەم وڵاتە جوانەوە وەستاوە و کێش بۆ فرۆشتنی وەستاوە.

کڵیچدار ئۆغڵو گوتیشی، ئێمە بۆ ئەوە دێین کە ئەم وڵاتە لە تیرۆر و پەنابەران ڕزگار بکەین، ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمە ڕیفراندۆمێکی ڕاستەقینەیە و چیتر کەس ناتوانێت کەس فریو بدات.

کڵیچدارئۆغڵو هەروەها داوای لە هەموو ئەو گەنجانەش کرد کە نەهاتنە سەر سندووقەکانی دەنگدان بچنە هەڵبژاردنەکان و دەنگ بدەن.

پێشتر کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاندبوو، سەرۆک کۆماری تورکیا لە خولی یەکەمدا ۴۹.۲۴%ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە و کەمال کڵیچدار ئۆغڵوی ڕکابەرەکەی ۴۵.۰۷%ی دەنگەکانی بەدەست هێناوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە