شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-24 06:38 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەوەی لە پەرلەمانی کوردستان ڕووی دا پێچەوانەی رێککەوتنەکانمان لەگەڵ پارتی بوو

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "ئێمە و پارتی رێککەوتنمان هەیە کە تاکلایەنە بڕیار نەدەین و ئەوەی لە پەرلەمان ڕووی دا پێچەوانەی رێککەوتنەکان بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە تەلەفزیۆنی ڕووداوی وت: "ئەنجوومەنی کۆمیسیاران کارا نەکراوەتەوە و شتێک نییە بە ناوی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران. هەڵگرتن و کۆتایی هاتنی دانیشتنی پەرلەمان لە دەسەڵاتی سەرۆکی پەرلەمانە و لەدوای قسەکانی سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە نەبووە و ئاژاوە هەبوو."

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت: "دوێنێ سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی بە دانیشتنەکە هێنا و شتێک نییە بە ناوی دانیشتنی پەرلەمان و ئەوەی لە پەرلەمان ڕووی دا پێچەوانەی رێککەوتنەکانی پارتی و یەکێتی بوو."

زیاد جەبار لەبارەی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان گوتی: "لە کۆبوونەوەی پەرلەمان کۆمیسیۆن کارا نەکراوەتەوە و دەبێت لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ پارتی و لایەنەکان کۆ ببینەوە."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە