شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-24 07:53 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هەر ۹ ئەندامەکەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەست نیشان کران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە پەرلەمانی کوردستان شوێنی دوو ئەندامەکەی کۆمسیۆن پڕکرایەوە، بەمەش ۹ ئەندامەکەی کۆمسیۆن تەواوبووە کە بەسەر پێنج حزبدا دابەش بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی بەروونی پشتیوانی پرۆسەی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەکات، بەڵام هێشتا ڕوون نیە کە  یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو دان بە بڕیارەکەدا دەنێن یاخود ئەندامەکانیان دەکێشنەوە. لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهێنا و ڕایگەیاند: "دانیشتنەکە نایاسایی و نا پەیڕەویە" و جێگری سەۆکی پەرلەمانیش ڕایگەیاند: "پەیڕەویە"، سەرەڕای کاراکردنەوەی کۆمسیۆن، شوێنی دوو ئەندامی کۆمسیۆن پڕکرایەوە. پشکی حزبەکان لە ئەندامانی کۆمیسیۆن بەم شێوەیە: سەرۆک و دوو ئەندامی پارتی، جێگری سەرۆک و ئەندامێکی یەکێتی، دوو ئەندامی گۆڕان، ئەندامێکی کۆمەڵ، ئەندامێکی یەکگرتوو لەخۆدەگرێت.

ئەوانیش کامەران نەشئەت بەکر، عەلی ساڵح مەحموود لە شوێنی جووتیار عادل و سیاح عەبدوڵا، ئێستا کۆمسیۆن ۹ ئەندامەکەی بەم شێوەیەیە:

۱- هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆن – پارتی

۲- کامەران نەشئەت بەکر، ئەندامی کۆمسیۆن – پارتی پێکهاتەی تورکمان

۳- عەلی ساڵح مەحموود – ئەندامی کۆمسیۆن – پارتی

۴- سلێمان مستەفا، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆن – یەکێتی

۵- نەهرۆ سەلیم حەنا، ئەندامی کۆمسیۆن – یەکێتی پێکهاتەی مەسیحی

۶- ڕێزان حەمەڕەشید- سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن – گۆڕان

۷- عەبدولسەمەد خدر، ئەندامی کۆمسیۆن – گۆڕان

۸- شیروان زرار، ئەندامی کۆمسیۆن- کۆمەڵ

۹- ئیسماعیل حەمەعەلی، ئەندامی کۆمسیۆن - یەکگرتوو

لەمبارەوە هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە دامەزراوەی میدیایی درەوی راگەیاند: لەدوای بڕیارەکەی پەرلەمانەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەن بە رەسمی نووسراویان پێبدات تاوەکوو بە فەرمی کۆمسیۆن کارا بکەنەوە، ئایا دوای ئەو بڕیارە یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو دان بەو بڕیارە و دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنێن یاخود ئەندامەکانیان لە کۆمسیۆن دەکێشنەوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ۹ ساڵی تەمەنی خۆیدا سەرپەرشتی ڕاسییەکی گشتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە ۲۵/۹/۲۰۱۷، و یەک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە لە ۳۰/۹/۲۰۱۸ دا.

 لە ئێستاشدا ۴ ساڵ بەسەر ماوەی یاسایی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا تێپەڕیوە و بەشێک لە ئەندامەکانی لە پۆستەکانیان نەماون. لایەنە سیاسییەکان بۆچوونی جیاوازیان لەبارەوە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە