وەرزشوانی مەهابادی میدالیای زێڕی کێبەرکێی پاوەرلیفتینگی ئاسیای بەدەست هێنا
پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- بەڕێوەبەری ئیدارەی وەرزش و لاوانی شاری مەهاباد ڕایگەیاند: پەیمان نەژادی وەرزشکاری هەڵبژرادەی ئێران، میدالیای زێڕی گشتیی پاوەرلیفتینگی ئاسیای بەدەست هێنا.
بەپێی هەواڵی کۆردپرێس، کەیوان خۆشبەخت زیادی کرد: کۆتا ڕۆژی پێشبڕکێی پاوەرلیفتینگ بۆ پاڵەوانێتی ئاسیای ٢٠٢٣ لە شاری ئالاپۆژای هیندستان بەڕێوەچوو و لە کۆتاییدا پەیمان نەژادی، ئەندامی مەهابادیی هەڵبژاردەی ئێران، ٣ میدالیای زێڕی لە بەشی ١٢٠+ کیلۆ بەدەست هێنا.
ناوبراو وتیشی: نوێنەری ئێران لە بەشی ۱۲۰+ کیلۆ بە کۆی ڕیکۆردی ۹۲۰ کیلۆ توانی میدالیای زێڕی یارییەکانی ئاسیا بەدەست بهێنێت تاکوو یەکەم میدالیای زێڕی ئێران لەم کێبەرکێیانەدا مسۆگەر بکرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران