شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-05-07 08:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەو لایەنانەی هاوکار بوون لە کۆمەڵکوژیی کوردستان قەرەبووی قوربانیان بکەنەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییانەی ڕووبەڕووی گەلی کوردستان بووەتەوە بە جینۆساید بناسێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە پارێزەری ئەمریکی گاڤرێیل مایرۆنی كرد و پارێزەر مایرۆنی، کورتەیەکی دەربارەی کار و هەوڵەکانی سەبارەت بە نوێنەرایەتی کردنی هەزاران قوربانی تاوانەکانی جینۆساید لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا خستەڕوو، لە نێویاندا قوربانیانی ئەنفال و کیمیاباران کردنی کوردستان و کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەلایەن تیرۆریستانی داعش، کە چەندین ساڵە کار لەسەر ئەم کەیسانە دەکات.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ستایشی هەوڵەکانی ئەو پارێزەرەی کرد و وتی: گەلی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین تاوانی کۆمەڵکوژی بووەتەوە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەو تاوانانە بە جینۆساید بناسێت و بە شێوەیەکی شایستەش، لەلایەن حکوومەتی عێراق و هەموو ئەو کۆمپانیا و لایەنانەی هاوکار و یارمەتیدەری ئەنجامدانی تاوانەکان بوون، قەرەبووی قوربانیان بکرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە