حکوومه‌تى عێراق بڕیاری بە ناردنی پاره بۆ هه‌رێمی کوردستان دا
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومه‌تى عێراق ڕه‌زامه‌ندیی نیشان دا بۆ ناردنى گوژمه‌یه‌ک پاره بۆ هه‌رێمى کوردستان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیا عێراقیه‌کان بڵاویان کرده‌وه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕیاری دا به ناردنى گوژمه‌یه‌ک بۆ هه‌رێمى کوردستان که بڕه‌که‌ى 400 ملیار دیناره.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م پیشنیاره به‌کۆى ده‌نگ په‌سه‌ند کراوه و بڕه‌پاره‌که ته‌رخان ده‌کرێت بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
بۆچوونی بەکارهێنەران