شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-20 07:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاپۆرتێک لەسەر بۆردوومان کردنی فڕۆکەخانەی سلێمانی درایە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوەی لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پێکهێنا، لیژنەکە سەردانی فڕۆکەخانەیان کردووە و راپۆرتێکیان داوەتە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لیژنەکە لە سامی جەلال، راوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ وەکوو سەرۆکی لیژنە و بەمۆ عومەر، راوێژکار لە وەزارەتی ناوخۆ، هەستیار ئەسعەد، راوێژکاری لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و عەقید ئاسۆ عەلی، لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون.

هاوکات لیژنەکە چوونەتە فڕۆکەخانە و راپۆرتێکی وردیان ئامادە کردووە و بەرزیان کردووەتەوە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە