شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2023-04-19 13:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەستگیر کردنی 10 چەکداری داعش راگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق راگەیاند کە لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا 10 تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزەکانیان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەددین، بەغدا و ئەنبار ئەنجام داوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، 10 تیرۆریستی داعش دەستگیر کراون.

باسی لەوەیش کردووە کە دەستگیرکراوەکان بەناوی جیاجیا لەناو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش کاریان کردووە و لە ماوەکانی رابردوودا، چەندین کردەی تیرۆریستییان دژبە ھێزە ئەمنییەکان ئەنجام داوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە