هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان ئێران و عێراق دروست دەکرێت
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەزاق موحیبیس سەعداوی وزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی پلە باڵا، سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد بەمەبەستی تاوتوێ کردنی دۆسیەی پەیوەندی هێڵی ئاسنی پەیوەست بە گواستنەوەی سەرنشینانی نێوان دوو وڵاتە.
وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە تاران لەگەڵ مێهرداد بەزرپاش کۆبووەتەوە و چەند پرسێکی لەگەڵدا تاوتوێ کردوە، یەکێک لە پرسە گرنگەکانیش پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنین بۆ گواستنەوەی سەرنشینەکانە لە ڕێگەی دەروازەی شەلامچەی باشووری ڕۆژئاوای بەسرە.
ڕەزاق موحیبیس سەعداوی ئاماژەی بەوەش کردوە، ڕێککەوتنەکە پەیوەستە بە دەستپێ کردنی پرۆسەی نەهێشتنی مینی ناوچە سنووریەکان کە لەدوای شەڕی هەشت ساڵەی نێوان دوو وڵات چێنراون، ئەو پرۆسەیەش لەدوای مانگی ڕەمەزانەوە دەستپێدەکات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ڕێککەوتنەکە پڕۆژەیەک لەخۆدەگرێت بۆ دامەزراندنی پردێکی جووڵاو لەسەر شەتولعەرەب، ماوەی تەواوبوونی پردەکەش ساڵێک و شەش مانگە.
بۆچوونی بەکارهێنەران