شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-16 08:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

«قادر قادری» هونەرمەندی ژەنیاری نای لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- قادر قادری ناسراو بە (قودرەت ئاغایی) هونەرمەند و ژەنیاری بەناوبانگی نای، لە شاری مەهاباد بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە قودرەت ئاغایی لە دایکبووی ساڵی 1306ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

قادر قادری ژەنیاریی بۆ هونەرمەندان حەسەن زیرەک، محەممەد ماملێ و سەید محەمەد سەفایی و چەند هونەرمەندی دیکەی کورد کردووە.

هونەرمەند قودرەت ئاغایی لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە دەستی بە ژەنینی ئامێرەکانی زەرب، نایە، دووزەلە و زوڕنا کردووە، لە ماوەی تەمەنیدا لە زۆربەی فێستیڤاڵەکانی کوردستاندا بەشداری بووە و وەک هونەرمەندێکی بەتوانا ڕێزی لێ گراوە.

ماوەی سێ مانگ بوو تووشی نەخۆشی ببوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 26ی سەرماوەزی 1399 کۆچی دوایی کردووە و بڕیاره تەرمی ئەم هونەرمەندە لە بەشی هونەرمەندانی گۆڕستانی مەهاباد بە خاک بسپێردرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە