شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2020-12-16 08:39 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

18 گومانلێکراوی داعش لە تورکیا دەستگیر کران

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- لە ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە شاری ئیستەنبووڵی تورکیا 18 گومانلێکراوی داعش دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 16ی کانوونی یەکەمی 2020 تیمەکانی هۆبەی دژەتیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئیستەنبووڵ ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستبەسەرکردنی ژمارەیێک گومانلێکراو کرد کە هاوکاریی داعشیان کردووە.

لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە پۆلیستی تایبەتیش تێیدا بەشدار بوون، تیمەکان هەڵیانکوتایە سەر چەندین ناونیشان و 18 گومانلێکراویان دەستبەسەر کرد.

گومانلێکراوەکان دوای دەستبەسەرکردنیان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ئیستەنبووڵ کران و ئەو ناونیشانانە پشکنران کە گومانلێکراوەکانیان تێدا دەستبەسەر کران.

ئەو 18 کەسە دەستبەسەرکراوە دوای پشکنینی تەندروستی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی ئیستەنبووڵ گوازرانەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە